گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

کازمى داوایەکى بەپەلە ئاڕاستەى سەدر دەکات

2022.08.29 - 16:03
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى داوایەکى بەپەلە ئاڕاستەى سەدر دەکات

ناس کورد-

مستەفا کازمى داوا لە موقتەدا سەدر دەکات داوا لە خۆپیشاندەران بکات لە دامەزراوە حکومییەکان بکشێنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کازمى لە بەیاننامەیەکدا (29-8-2022) ئاماژەى بەوەکرد، ئەو پێشهاتە مەترسیدارانەی ئەمڕۆ لە عێراقدا روویاندا، کەخۆپیشاندەران کە هێرشیان کردە سەر ناوچەی سەوز و چوونە ناو دامودەزگاکانی حکومەتەوە، ئاماژەن بۆ جددیەتی لێکەوتەکانی بەردەوامبوون و کەڵەکەبوونی جیاوازییە سیاسییەکان.

 

دەشڵێت، لە کاتێکدا دووپاتی دەکەنەوە کە هێرشکردنە سەر دامەزراوەکانی دەوڵەت لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە کردەوەیەکی ئیدانەکراوە و لە دەرەوەی چوارچێوە یاساییەکانە، داوا لە موقتەدا سەدر دەکەن کە هەمیشە پشتگیری لە دەوڵەت ڕێزگرتن لە هێزە ئەمنییەکان کردووەتەوە داوا لە خۆپیشاندەران بکات لە دامودەزگا حکومییەکان بکشێنەوە.

 

کازمى جەختیکردووەتەوە، بەردەوام بوونی ناکۆکی سیاسی تا ئەو ڕادەیەی زیان بە هەموو دامودەزگاکانی دەوڵەت بگەیەنێت، خزمەت بە توانا و ئاوات و ئایندە و یەکپارچەیی خاکی گەلی عێراق ناکات.

 

داواش له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كات ده‌ستبه‌جێ له‌ ناوچه‌ی سه‌وز بكشێنه‌وه‌ و پابه‌ندی رێنماییه‌كانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بن كه‌ به‌رپرسن له‌ پاراستنی دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كان و گیانی هاوڵاتیان.