ناس کورد-
وتەبێژی پێشووی ڕەوتی سەدری ڕایگەیاند دەستبەرداربونى سەدر لە ژیانی سیاسی بەهۆی پیلانێکی گەورەوە کە لەلایەن لایەنە ئاینییەکانەوە لەدژی دەکرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەبو ڕوسیل عێراقی (٢٩ی ئابی ٢٠٢٢) لە تویتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە "وازهێنانى سەدر بەهۆی ئەو پیلانگێڕییە گەورەیە بووە کە لەدژی دەکرا و ئەو لایەنانەی کە بانگەشەی ئایینییان دەکرد بەشدارن تێیدا".
ئاماژهی بهوهشكرد، "ئهمه به مانای ئهوه نییه كه ئێمهی گهلی سهدری بهرخۆدان، وازبهێنین".
موقتەدا سەدر (29-8-2022) بڕیارى دەستبەرداربوونى کۆتایی لەکارى سیاسی و داخستنى سەرجەم دامەزراوەکانى رەوتەکەى راگەیاند.
بڕیارەکەى سەدر پێش رۆژێک دێت لە تەواوبوونى مۆڵەتە 72 کاتژمێرییەکەى کە بۆ ڕێککەوتن دیاریکردبوو.
ساڵح محەمەد عێراقی، ناسراو بە "وەزیری سەدر" لە تویتێکدا (شەممە 27-8-2022) ڕایگەیاند، "شتێکی گرنگتر لە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە هەیە، ئەویش بەشداری نەکردنی هەموو ئەو پارت و کەسایەتیانەیە کە لە دوای داگیرکاری ئەمریکاوە لە 2003 تا ئەمڕۆ بەشدارییان لە پرۆسەی سیاسی کردووە بە هەموو سەرکردە و وەزیر و پلە تایبەتەکانی سەر بە لایەنەکان بە ڕەوتی سەدریشەوە."
ئاماژهی بهوهشكردووە، " ئێمە ئامادەین بۆ واژۆکردنی ڕێکهەوتنێک لە ماوەی 72 کاتژمێردا کە ئەمە لەخۆ بگرێت."