گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزارەتی دارایی لەبارەی خەرجکردنی دەرماڵەیەک بڕیاری دا

2022.08.29 - 14:31
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی دارایی لەبارەی خەرجکردنی دەرماڵەیەک بڕیاری دا

ناس کورد- 

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، دەرماڵەی 50% بۆ ھەڵگرانی بروانامەی دبلۆمی باڵەی یەک ساڵی خەرج ناکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە نوسراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە بەرواری 26-6-2022، لەسەر داواکاری ھەڵگرانی بروانامەی دبلۆمی باڵای یەک ساڵی داوایەکی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری کردووە کە دەرماڵەی تایبەتی  50% بۆ ھەڵگرانی بروانامەی دبلۆمی باڵای یەک ساڵی خەرج بکرێت. 

 

لە وەڵامی ئەو نوسراوەدا، وەزارەتی دارایی لە نوسراوێکدا کە "ناس کورد" بینیویەتی، لە بەرواری 3-7-2022، رەزامەندی نەداوە لەسەر داواکاریەکەیان و ئاماژەی بەوەکردووە، دەرمالەی تایبەتیان بۆ سەرف ناکرێت، چونکە ئەو بڕوانامەیە ھاوتای ماستەر نیە. 

 

زیاتر بخوێنەرەوە؛ لەبارەی دابەشکردنی مووچە لە هەرێم ڕوونکردنەوە دەدرێت