گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

سێ هۆكارى پشت كشانەوەی سەدر لە سیاسەت دیاریکرا

2022.08.29 - 13:31
App store icon Play store icon Play store icon
سێ هۆكارى پشت كشانەوەی سەدر لە سیاسەت دیاریکرا

ناس کورد-

 

توێژەرێکى سیاسی رایگەیاند، کشانەوەى سەدر و وازهێنانى لە پڕۆسەى سیاسی سێ هۆکارى لەپشتەوەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیحسان شەمەرى، سەرۆکى سەنتەرى هزرى سیاسی لە عێراق لە تویتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، بۆچوونى سەدر لەبارەى ئەوەى ئێران هەوڵدەدات کۆتایی بە مەرجەعیەتى بنەماڵەى سەدر بهێنێت لەگەڵ بڕینى ڕێگا لەبەردەم دەستپێشخەرییەکانى ئێستا، هەڵنەگرتنى بەرپرسیارێتى هەر جوڵەیەکى سیاسی شوێنکەوتووانى بۆ ئاڵۆزترکردنى دۆخەکە، لەپشت کشانەوەى سەدرن لە سیاسەت.

 

No description available.

موقتەدا سەدر (29-8-2022) بڕیارى دەستبەرداربوونى کۆتایی لەکارى سیاسی و داخستنى سەرجەم دامەزراوەکانى رەوتەکەى راگەیاند.  

 

me_ga.php?id=40746  

  

بڕیارەکەى سەدر پێش رۆژێک دێت لە تەواوبوونى مۆڵەتە 72 کاتژمێرییەکەى کە بۆ ڕێککەوتن دیاریکردبوو.  

  

ساڵح محەمەد عێراقی، ناسراو بە "وەزیری سەدر" لە تویتێکدا (شەممە 27-8-2022) ڕایگەیاند، "شتێکی گرنگتر لە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە هەیە، ئەویش بەشداری نەکردنی هەموو ئەو پارت و کەسایەتیانەیە کە لە دوای داگیرکاری ئەمریکاوە لە 2003 تا ئەمڕۆ بەشدارییان لە پرۆسەی سیاسی کردووە بە هەموو سەرکردە و وەزیر و پلە تایبەتەکانی سەر بە لایەنەکان بە ڕەوتی سەدریشەوە."      

  

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، " ئێمە ئامادەین  بۆ واژۆکردنی ڕێکهەوتنێک لە ماوەی 72 کاتژمێردا کە ئەمە لەخۆ بگرێت."