گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

سەدر بڕیارى کۆتاییدا

2022.08.29 - 13:00
App store icon Play store icon Play store icon
سەدر بڕیارى کۆتاییدا

ناس کورد-

موقتەدا سەدر بڕیارى دەستبەرداربوونى کۆتایی لەکارى سیاسی و داخستنى سەرجەم دامەزراوەکانى رەوتەکەى راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

me_ga.php?id=40746

 

بڕیارەکەى سەدر پێش رۆژێک دێت لە تەواوبوونى مۆڵەتە 72 کاتژمێرییەکەى کە بۆ ڕێککەوتن دیاریکردبوو.

 

ساڵح محەمەد عێراقی، ناسراو بە "وەزیری سەدر" لە تویتێکدا (شەممە 27-8-2022) ڕایگەیاند، "شتێکی گرنگتر لە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە هەیە، ئەویش بەشداری نەکردنی هەموو ئەو پارت و کەسایەتیانەیە کە لە دوای داگیرکاری ئەمریکاوە لە 2003 تا ئەمڕۆ بەشدارییان لە پرۆسەی سیاسی کردووە بە هەموو سەرکردە و وەزیر و پلە تایبەتەکانی سەر بە لایەنەکان بە ڕەوتی سەدریشەوە."    

  

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، " ئێمە ئامادەین  بۆ واژۆکردنی ڕێکهەوتنێک لە ماوەی 72 کاتژمێردا کە ئەمە لەخۆ بگرێت."