گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’شوێنى خامنەیی بکەون’’

مەرجەعێکى شیعە لە عێراق وازى هێنا

2022.08.29 - 11:43
App store icon Play store icon Play store icon
مەرجەعێکى شیعە لە عێراق وازى هێنا

 

ناس کورد-



کازم حائیرى یەکێک لە مەرجەعەکانى شیعە لە عێراق وازهێنانى راگەیاند و داوا لە شوێنکەوتووانى دەکات شوێنى عەلى خامنەیی بکەون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کازم حائیرى (29-8-2022) لە بەیاننامەیەکدا کە لەسەر پێگەى فەرمى خۆى بڵاوکراوەتەوە و "ناس کورد" بینیویەتى ئاماژەى بەوەکردووە، نەخۆشیی و هەڵکشانى تەمەنی ڕێگری لێدەکات لە جێبەجێکردنی ئەو ئەرکانەی کە لەسەر شانیەتى.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، "بۆیه‌ رایده‌گه‌یه‌نم به‌رده‌وام نابم له‌م به‌رپرسیارێتییه‌ قورسه‌، هه‌موو ئه‌و ده‌زگا و مۆڵه‌تانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌ یاخود له‌لایه‌ن بریکارەکانمانەوە ده‌ركراون لەم کاتە بەدواوە لەکاردەخرێن".

 

حائیرى داوای لەشوێنکەوتووانى کرد گوێڕایەڵی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران، عەلی خامنەیی بن.