کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا جه‌ختده‌كاته‌وه، ڕاگه‌یاندنى ناوچه‌ى ئارام له‌سوریا به‌پێى خواسته‌كانى توركیا به‌رێوه‌ناچێت و بۆ دۆزینه‌وه‌ى میكانیزمه‌كانى ئه‌و پرسه‌ش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى توركیادا له‌گفتوگۆى به‌رده‌وامدان. . شۆن ڕۆپرستۆن وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا (پنتاگۆن) ڕایگه‌یاند"گفتوگۆكانى نێوان ئه‌مریكا و توركیا هه‌نگاوى باشى بڕیوه و به‌ره‌و یه‌كلاكردنه‌وه‌ى میكانیزمێكى ئه‌منی گونجاو لهباكورى خۆرهه‌ڵاتى سوریا هه‌نگاو ده‌نێت، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستى نه‌هێشتنى ترسى به‌رپرسانى توركیا له‌و پرسه‌دا. . جه‌ختیشى كردووه‌ته‌وه، ڕێكکه‌وتنه‌كه بۆ ڕاگه‌یاندنى ناوچه‌ى ئارام هیچ به‌ندێك له‌خۆناگرێت گۆڕانكارى دیموگرافى به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بهێنێت. . ڕۆپرستۆن ڕونیشى كردووه‌ته‌وه، پنتاگۆن ده‌یه‌وێت بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى هاوبه‌ش له‌توركیا دابمه‌زرێنێت له‌پێناو به‌رده‌وامى و به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنى پلانه‌كان و دۆزینه‌وه‌ى میكانیزمى جێگركردنیان، ئه‌مریكاش پابه‌نده بهپاڵپشتیكردنى هاوپه‌یمانه‌كانى بۆ دژایه‌تى داعش. . لاى خۆشیه‌وه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندوه گفتوگۆكان له‌باره‌ى ڕاگه‌یاندنى ناوچه‌ى ئارامه‌وه به‌رده‌وامه و سه‌رقاڵى وردهكارییهكانن به‌مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى میكانیزم و جێبه‌جێكردنى پلانه‌كانى. . ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ئه‌مریكا پاڵپشتى ئاواره‌كان ده‌كات بگه‌ڕێنه‌وه سوریا. . پێشتر به‌رپرسانى ڕۆژئاواى كوردستان ترسیان هه‌بوو ڕاگه‌یاندنى ناوچه‌ى ئارام له‌سوریا له‌لایه‌ن توركیاوه بكرێته بیانو بۆ گۆڕینى دیمۆگرافیاى ناوچه‌كه. . له‌نوێترین كاردانه‌وه‌ى توركیاش له‌سه‌ر پرسى ڕاگه‌یاندنى ناوچه‌ى ئارام له‌سوریا، مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ ڕایگه‌یاندووه، ئهنكهر ڕێگه‌نادات ته‌گه‌ره بخرێته به‌رده‌م ورده‌كاریه‌كانى پلانیى ئه‌و پرسه. . ئۆغڵۆ گفتوگۆكانى ئێستاى نێوان وڵاته‌كه‌ى و ئه‌مریكا به‌و گفتوگۆیانه‌ى پێشوتر شوبهاندووه كه ئامانجى توركیا چۆڵكردنى شارى مه‌نبه‌ج بوو له‌چه‌كدارانى یهكنیهكانى پاراستنى گه‌ل و ئه‌نكه‌ره ئه‌مریكاى به‌سستى له‌جێبه‌جێكردنى ڕێكکه‌وتنى نه‌خشه ڕێگاى مه‌نبه‌ج تۆمه‌تبار ده‌كرد. . ئاژانسى رۆیته‌رزیش بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مریكا و توركیا ناكۆكیان له‌سه‌ر پلانى ڕاگه‌یاندنى ناوچه‌ى ئارام لهباكورى سوریا هه‌یه به‌تایبه‌ت ئه‌و خاڵه‌ى كه په‌یوه‌ندى بهڕۆژئاواى كوردستانه‌وه هه‌یه كه هاوپه‌یمانى ئه‌مریكان و توركیاش به‌نه‌یارى خۆى ده‌زانێت، توركیاش ده‌یه‌وێت زیاتر له‌وه‌ى ئه‌مریكا بۆى دیارى كردووه بچێته ناو قوڵایى سوریاوه. .