گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی دابەشکردنی مووچە لە هەرێم ڕوونکردنەوە دەدرێت

2022.08.29 - 10:25
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی دابەشکردنی مووچە لە هەرێم ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزیری دارایی عێراق راگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبێ 200 ملیارەکەی بەغدا دەتوانێت مووچە بدات، بەمەرجێک نرخی نەوت دانەبەزێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فازڵ نەبی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بە دەنگی ئەمەریکای وت، "به‌غدا له‌ساڵی 2021 ته‌نها چوار جار 200 ملیار دینارەکەی ناردووه‌ بۆ هەرێم، هەروەها له‌ساڵی 2022 ته‌نها سێ جار ناردوویەتی، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە 200 ملیاره‌کە كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه‌، هه‌رێم توانیویه‌تی له‌ماوه‌ی ئه‌و پێنج مانگه‌ی كۆتایی به ‌بودجه‌ی خۆی موچه‌ی خه‌ڵک بدات." 

 

فازڵ نەبی ئاماژەی بەوەشکردووە، خوانەخواستە ئەگەر نرخی نەوت بێتەخوارەوە ئەوكات هەندێك گرفت دروست دەبێت، هەتا ئێستا هەرێمی كوردستان كێشەی نییە بە بۆچوونی من ئەگەر هەرێمی كوردستان تۆزێكی تر لە چاكسازیەكەی بەردەوام بێت لەبنەڕەتدا پێویستیان بە بەغداد نابێت و خۆیان دەتوانن پشت ببەستن بەخۆیان و مووچەی خەڵكیش بدەن." 

 

لەبارەی ئەوەی ئایا حکومەتی کاربەڕێکەر دەتوانێت 200 ملیارەکە رەوانەی هەرێم بکات، فازڵ نەبی دەڵێت، " له‌به‌رئه‌وه‌ی یاسای ئیداره‌ی دارایی هه‌یه‌ به ‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه‌ حكومه‌ت مافی هه‌یه‌ پشت ببه‌ستێت به‌ بودجه‌ی ساڵی پێشووتر له‌و ساڵه‌ی كه‌ بودجه‌ی نییه،‌ به‌ڵام به‌مه‌رجێک ته‌نها دووشت ده‌توانێت خه‌رج بكات، یه‌كێكیان خه‌رجی به‌كاربردن ئه‌وه‌ی كه‌ خه‌رج كراوه‌ له‌ساڵی 2021 ده‌توانێت ئه‌وه‌ له‌ 2022 خه‌رج بكات، دووه‌م، ئه‌و پرۆژانه‌ی كه‌ به‌رده‌وامن، چونكه‌ پرۆژه‌ هه‌یه‌ به ‌ساڵێک ته‌واو نابێت پێویستی به‌ دوو بۆ سێ ساڵه."