گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

بەوێنە؛ لە سلێمانی لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا سێ مێردمنداڵ گیانیان لەدەستدا

2022.08.29 - 09:34
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ لە سلێمانی لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا سێ مێردمنداڵ گیانیان لەدەستدا

 ناس کورد-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە رێگەی عەربەت - سلێمانی سێ مێرمنداڵ گیانیان لەدەستدا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەهمەن عەبدوڵڵا، وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی (دووشەممە 29-8-2022) رایگەیاند، کاتژمێر 1:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئۆتۆمبێلێکی جۆری (بی ئێم دەبلیوو) بەهۆی خێرایی زۆرەوە خۆی کێشاوە بە ماتۆرسکیلێکدا کە سێ مێرمنداڵی لەسەر بووە و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "تەمەنی سێ مێرمنداڵەکە لە نێوان 12 بۆ 13 ساڵاندایە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش 20 ساڵانە و خەڵکی عەربەتن."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "دوای رووداوەکە شوفێری ئۆتۆمبێلەکە هەڵهاتووە، بەڵام پۆلیسی عەربەت توانیویانە لە کۆمەڵگەی عەربەت دەستگیری بکەن."