گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’گوێ لە وەزیرەکەى ناگرین’’

چوارچێوەى هەماهەنگى داوایەک ئاڕاستەى سەدر دەکات

2022.08.28 - 23:26
App store icon Play store icon Play store icon
چوارچێوەى هەماهەنگى داوایەک ئاڕاستەى سەدر دەکات

ناس کورد-

 

هاوپەیمانی فەتح کە بەشێکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی، داوای لە موقتەدا سەدر کرد لەسەر مێزی گفتوگۆی "ڕاستەقینە" دابنیشێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی فەتلاوی ئەندامى هاوپەیمانێتییەکە لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ئاماژەى بەوەکرد، "سەدر دەبێت هەڵوێستی خۆی لەسەر چوارچێوەکە دەرببڕێت و بڵێت کە دژی چوارچێوەیە بە تایبەتی، چونکە ئەوەی وەزیری سەدر بڵاوی دەکاتەوە، ئێمە گوێی لێ ناگرین و گرنگی پێ نادەین”.

 

وتیشى "هیچ پەیوەندییەکمان بە جەماوەری بزووتنەوەکە و پابەندبوونیانەوە نییە بەو قسەیەی وەزیری سەدر دەیڵێت".

 

فەتلاوی باسى لەوەشکرد "دەستپێشخەرییەکەی سەدر ناڕاستەقینەیە، ئەگەر دیالۆگی دەوێت با دابنیشێت و قسە بکات، سەقفی دەستپێشخەریەکان لە رێگەی دیالۆگەوە دێن نەک لە رێگەی تویتەوە و ئەمە تاکە رێگەیە بۆ مانەوەی عێراق".

 

هەروەها ڕوونیکردەوە کە "دیالۆگەکە دەبێت جدی بێت نەک خەون".

 

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر (شەممە 27-8-2022) مەرجێکى نوێی بۆ ڕێککەوتن راگەیاند و دەڵێت، دەبێت هیچ کەس و لایەنێک کە لە دوای ساڵی 2003وە بەشداریان لە پرۆسەی سیاسی کردووە، بەشداری حکومەت نەکەن.

 

ساڵح محەمەد عێراقی، ناسراو بە "وەزیری سەدر" لە تویتێکدا (شەممە 27-8-2022) ڕایگەیاند، "شتێکی گرنگتر لە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە هەیە، ئەویش بەشداری نەکردنی هەموو ئەو پارت و کەسایەتیانەیە کە لە دوای داگیرکاری ئەمریکاوە لە 2003 تا ئەمڕۆ بەشدارییان لە پرۆسەی سیاسی کردووە بە هەموو سەرکردە و وەزیر و پلە تایبەتەکانی سەر بە لایەنەکان بە ڕەوتی سەدریشەوە."  

  

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، " ئێمە ئامادەین  بۆ واژۆکردنی ڕێکهەوتنێک لە ماوەی 72 کاتژمێردا کە ئەمە لەخۆ بگرێت."   

  

وەزیرەکەی سەدر جەختیشیکردووەتەوە، "ناکرێت بڵێین ئەمە لەدوای هەڵبژاردنەکانی داهاتووەوە جێبەجێدەکرێت، هەروەها بە خوێنیش بەدی نایەت."  

  

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، "ئەگەر ئەمە بەدی نەهێنرێت، ئەوا هیچ بوارێك بۆ چاكسازی نییە و پێویست ناكات ئێمە دەستوەردان بکەین لەو شتانەی لە داهاتوودا ڕوودەدەن."