گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەناوچەى سەوز

سیاسەتمەدارێک ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى لەگەڵ رەوتى سەدر ئاشکراکرد

2022.08.28 - 21:34
App store icon Play store icon Play store icon
سیاسەتمەدارێک ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى لەگەڵ رەوتى سەدر ئاشکراکرد

ناس کورد-

 

لەیس شبر، سیاسەتمەداری عێراقی، ناوەڕۆکى کۆبوونەوەی لەگەڵ ئیبراهیم جابری، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەدر لە بەغدا و بەشێک لە سەرکردەکانی رەوتی سەدر، لە شوێنی خۆپیشاندانی سەدرییەکان لە ناوچەی سەوز ئاشکرا کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شبر (٢٨ی ئابی ٢٠٢٢) لە چاوپێکەوتنى تەلەفزیۆنیدا وتی، "چووینە گۆڕەپانی ناڕەزایەتی لە پەرلەمان و لەگەڵ ئیبراهیم جابری، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی رەوتی سەدر و بەشێک لە سەرکردەکانی سەدر کۆبووینەوە".

 

وتیشى "لەکۆبوونەوەکەدا باسمان لە پێدانی دەرفەتێک کرد بە هێزە نەتەوەییە سەربەخۆکان بۆ دۆزینەوەى چارەسەر، گفتوگۆکانمان سەرەتایی بوون بۆ زانینی بیرۆکەکان، داوامان کرد لەگەڵ سەدر کۆببینەوە، بەڵام هێشتا ڕازی نەبووە”.

 

بەوتەى ئەو سیاسەتمەدارە، بزووتنەوەی سەدری دەتوانێت هەموو شتێک پەکبخات و کاریگەری لەسەر هەموو شتێک لە گۆڕەپانی عێراقدا هەبێت، هەر جوڵەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگیەوە بێت، لەبەردەم کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و خەڵکدا لاوازی دەکات.

 

وتیشی بەبێ ڕەوتی سەدری ناتوانرێت حکومەت پێکبهێنرێت.