گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێگاى سێیەم

ڕێگا دەستورییەکانى هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان دەخرێنەڕوو

2022.08.28 - 17:44
App store icon Play store icon Play store icon
ڕێگا دەستورییەکانى هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان دەخرێنەڕوو

ناس کورد-

 

سەرۆکی پێشووی دەستەی دەستپاکی، دادوەر رەحیم عەگیلى، روونکردنەوەیەکی وردی لەبارەی رێگا دەستوورییەکانی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەو دەقانە خستەڕوو کە لە دەستووری عێراقدا هاتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەگیلى لە وتارێکدا (٢٨ی ئابی ٢٠٢٢)، باسى لەوەکردووە، "دەتوانرێت پەرلەمان بە دوو ڕێگا هەڵبوەشێنرێتەوە، لەڕێگەی زۆرینەیەکی سادە، یان لەسەر داوای سەرۆکوەزیران بە ڕەزامەندی سەرۆککۆمار”.

 

سەبارەت بە داواکارییەکەی سەدر بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، عەگیلى  ڕوونیکردەوە کە لە دەقی دەستووردا باسی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران نەکراوە، جگە لەو دوو شێوازە.

 

دەشڵێت، بەڵام لە هەمان کاتدا ڕێگری لە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بە ڕێگای سێیەم نەکراوە، چونکە دەستور دەستەواژەی (ئەنجومەنی نوێنەران هەڵناوەشێتەوە بە زۆرینەی ڕەهای ژمارەی ئەندامەکانی) بەکارنەهێناوە) ، ئەوەش دەرفەتێک دەڕەخسێنێت، کە زۆرێک پێی ڕازی نین، کە بریتییە لەپشتبەستن بە بڕیارێکی دادگای باڵای فیدراڵی، کاتێک ئەنجومەنی نوێنەران پێشێلی دەستوور دەکات و کارەکانى هەڵدەپەسێرێت و بەهیچ هۆکارێک ناتوانێت ئەرکەکانی یاسادانان و چاودێریکردن ئەنجام بدات.