گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

سەرۆکایەتى هەرێم: گرێى سەرەکى لەبارەى هەڵبژاردن چارەسەر بووە

2022.08.28 - 16:35
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکایەتى هەرێم: گرێى سەرەکى لەبارەى هەڵبژاردن چارەسەر بووە

ناس کورد-

 

سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان چارەسەربوونى گرێی سەرەکى بۆ چارەسەرکردنی کێشەى هەمواری یاسای هەڵبژاردن لەنێوان لایەنەکان راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دڵشاد شەهاب راوێژکارى سەرۆکایەتى هەرێم (28-8-2022) لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان ئاماژەى بەوەکرد، لایەنەکان جارێکى دیکە بۆ تاوتوێکردنى پرسی هەڵبژاردن کۆدەبنەوە، بەڵام هێشتا وادەکەى دیارینەکراوە.

 

وتیشى "لەدوا دانیشتندا پێشنیازى نوێ خراوەتەڕوو، گرێی سەرەکى بۆ چارەسەرکردنی گرفتی هەمواری یاسای هەڵبژاردن چارەسەر بووە".

 

دڵشاد شەهاب رونیکردەوە، لایەنەکان کۆک بوون لەسەر ئەوەی کە دەبێت یاساى هەڵبژاردن هەموار بکرێت.