گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فڕۆکەیەکی دیکە بەناچاری نیشتەوە

کێشەی تەکنیکی بەرۆکی فڕۆکەی بۆینگ بەرنادات

2019.03.15 - 19:21
کێشەی تەکنیکی بەرۆکی فڕۆکەی بۆینگ بەرنادات

 

 

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

 

فڕۆکەیەکی دیکەی جۆری بۆینگ لە ئاسمان دوچاری کێشەی تەنکنیکی بوویەوە و بە ناچاری نیشتەوە، ئەوەش دوای ئەوە دێت لە ماوەی ڕابردوودا دوو جۆری هەمان فڕۆکە کەوتنەخوارەوە.

 ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی جۆری بۆینگ لە فڕۆکەخانی شاری "سیکتفکار" لە باکوری ڕوسیا بە ناچاری نیشتەوە، دوای ئەوەی یەکێک لە بزوێنەرەکانی لەکارکەوتووە.

فڕۆکەکە هەڵگری 157 سەرنشین بووە و هیچ کامیان زیانیان پێ نەگەیشتووە.

 ئەوەش لە کاتێکدایە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا دوو فڕۆکە لە وڵاتەکانی ئیندەنوسیا و ئەسیوپیا کە لە جۆری بۆینگ بوون، کەوتنە خوارەوە و بووە هۆی گیانلەدەستدانی 300 سەرنشین.

لە دوای ئەو ڕووداوانە زۆربەی وڵاتانی جیهان گەشتکردنیان بەو فڕۆکەخانانە قەدەغەکرد لە نێویاندا عێراق.