گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

برایەک بەهۆکارێکی سەیر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گێچەڵ بە خوشکەکەی دەکات

2022.08.27 - 18:10
App store icon Play store icon Play store icon
برایەک بەهۆکارێکی سەیر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گێچەڵ بە خوشکەکەی دەکات

 

ناس کورد-

 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق تۆمارکردنی 22 حاڵەتی گێچەڵ و هەڕەشەی ئەلیکترۆنی و توندوتیژی خێزانی لە ماوەی هەفتەیەکدا ڕاگەیاند کە لەنێویاندا برایەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گێچەڵی بە خوشکەکەی کردووە، ئەوەش لەپێناو میراتی.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتەکە (شەممە 27-8-2022) ڕایگەیاند، "مەفرەزەکانیان 10 حاڵەتی گێچەڵ و هەڕەشەی ئەلیکترۆنییان بەرامبەر کچان و ژنان تۆمارکردووە و تۆمەتبارەکانیان دەستگیرکردووە کە 3 حاڵەتیان لە ئەنبار، چوار حاڵەتیان لە بەغدا و کەربەلا، لە هەریەکلە نەجەف و کەرکوک و بابیلیش حاڵەتێک." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەنێو دەستگیرکراوەکاندا، برایەک هەیە کە گێچەڵێ ئەلکترۆنی و هەڕەشەی بەرامبەر خوشکەکەی کردووە لەپێناو میراتی." 

 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، " هەروەها مەفرەزەکانیان پێنج حاڵەتی توندوتیژی خێزانییان لە بەغدا و سێ حاڵەت لە نەجەف و دوو حاڵەتیشیان لە کەرکوک و زیقار و ئەنبار تۆمارکردووە."