گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

سەدر مەرجێكی نوێی بۆ ڕێككەوتن ڕاگەیاند

2022.08.27 - 16:10
App store icon Play store icon Play store icon
سەدر مەرجێكی نوێی بۆ ڕێككەوتن ڕاگەیاند

ناس کورد- 

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر پەیامێکی نوێی سەبارەت بە دۆخی ئێستای عێراق بڵاوکردەوە و لە مەرجێکی نوێدا دەڵێت، دەبێت هیچ کەس و لایەنێک کە لە دوای ساڵی 2003وە بەشداریان لە پرۆسەی سیاسی کردووە، بەشداری حکومەت نەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ساڵح محەمەد عێراقی، ناسراو بە "وەزیری سەدر" لە تویتێکدا (شەممە 27-8-2022) ڕایگەیاند، "شتێکی گرنگتر لە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە هەیە، ئەویش بەشداری نەکردنی هەموو ئەو پارت و کەسایەتیانەیە کە لە دوای داگیرکاری ئەمریکاوە لە 2003 تا ئەمڕۆ بەشدارییان لە پرۆسەی سیاسی کردووە بە هەموو سەرکردە و وەزیر و پلە تایبەتەکانی سەر بە لایەنەکان بە ڕەوتی سەدریشەوە."

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، " ئێمە ئامادەین  بۆ واژۆکردنی ڕێکهەوتنێک لە ماوەی 72 کاتژمێردا کە ئەمە لەخۆ بگرێت." 

 

وەزیرەکەی سەدر جەختیشیکردووەتەوە، "ناکرێت بڵێین ئەمە لەدوای هەڵبژاردنەکانی داهاتووەوە جێبەجێدەکرێت، هەروەها بە خوێنیش بەدی نایەت."

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، "ئەگەر ئەمە بەدی نەهێنرێت، ئەوا هیچ بوارێك بۆ چاكسازی نییە و پێویست ناكات ئێمە دەستوەردان بکەین لەو شتانەی لە داهاتوودا ڕوودەدەن."