گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

حەلبوسی هۆشداری دا: حکومەت لە کۆتایی ساڵدا ناتوانێت خەرجی بکات

2022.08.27 - 12:08
App store icon Play store icon Play store icon
حەلبوسی هۆشداری دا: حکومەت لە کۆتایی ساڵدا ناتوانێت خەرجی بکات

ناس کورد-

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق جەختیكردەوەلەسەر پێویستی دانیشتن لەسەر مێزی گفتوگۆ و بەردەوامبوون لە هەڵبژاردنی پێشوەختە، هاوكات هۆشداریدا لەوەی حكومەت تا كۆتایی ئەمساڵ ناتوانێت خەرجی بكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەلبوسی لە میانی وتارێکیدا لە کۆنفرانسی ئیسلامی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان (27ی ئابی 2022) وتی، "داوا لە هێزە سیاسییەکان دەکەم لەسەر مێزێکی دیالۆگ دابنیشن بۆ گەیشتن بە چارەسەر بۆ قەیرانی سیاسی.

 

هەروەها پشتیوانی خۆی بۆ دەستپێشخەریی گفتوگۆی نیشتمانی دەربڕی.

 

هەر لە کۆنفرانسەکەدا مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، قەیرانی سیاسی مەترسی لەسەر دەستکەوتی ئەمنی دروستکردووە و پێویستە هەمووان سازش بکەن.

 

وتیشی، قەیرانە سیاسییەکانی عێراق ناعەقڵانین و بێ چارەسەر ماونەتەوە.

 

عەمار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانی حیکمەش پەیامێکی ئاڕاستەی موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدری کرد و داوا دەکات "جیاوازییەکانی بیروبۆچوون نەبێتەهۆی جیابوونەوە و ناکۆکی."

 

لە وتارەکەیدا حەکیم ئاماژەی بەوەدا کە "ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە پێویستی بە ئامادەکاری و گفتوگۆی پەرلەمانی و یاسایی، هەروەها بژاردەیەکە کە دەتوانرێت دوای پێکهێنانی حکومەتی نوێ و هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان و مسۆگەرکردنی یەکپارچەیی وڵات و تۆکمەکردنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان گفتوگۆی لەسەر بکرێت.”