ناس کورد-
عەمار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانی حیکمە پەیامێکی ئاڕاستەی موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدری کرد و داوا دەکات "جیاوازییەکانی بیروبۆچوون نەبێتەهۆی جیابوونەوە و ناکۆکی."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەمار حەکیم لە وتارێکدا لە میانی کۆنفرانسی ئیسلامی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان (27ی ئابی 2022) پێشکەشی کرد وتی، ”پەیامێکی خۆشەویستی و پێ‌زانین بۆ موقتەدا سەدری برامان و بەڕێزان لە برایانی رەوتی سەدری دەنێرم و پێیان دەڵێم؛ ئێمە رۆڵەی یەک نەتەوە و یەک مێژوو بووین، ئێستاش هەر هەین و پێکەوە دەمێنینەوە، نابێ بە جیاوازی بیر‌و بۆچوون و تێنەگەیشتن لەیەکتر جیابینەوە، یەکڕیزیشمان ببێتە ناکۆکی و نەزانی و ڕق”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هه‌رگیز په‌یوه‌ندییه برایانه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێوه پشتگوێ نه‌خستووه، سه‌ره‌ڕای بارگرژیی میدیایی و ئه‌و كاره نادروستانه‌ی كه له دژی ئێمه و دژ به دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت کرا، هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا له‌گه‌ڵ برایانی دیكه له هێزه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بووین، یەکەم کەسیشی بووین هەوڵمان دا لە بایکۆتی هەڵبژاردنەکان پەشیمان ببیتەوە، هەروەها یەکەم کەس بوین پیرۆزبایی سەرکەوتنمان لێ کردی لە هەڵبژاردنەکان و یەکەمیش بووین پشتگیریمان لە پڕۆژەی زۆرینەی نیشتمانی بە مەرجەوە کرد."
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "ئێمە لە چەندین بواری کۆمەڵایەتی و سیاسی‌دا ساڵانێکی زۆرە هاوپەیمانین، هەروەها سەرچاوەی جیاوازی دیدگاکان بەرز دەنرخێنین و ڕێزیان لێ دەگرین، ئەمەش بە هۆکارێک بۆ هیچ گرژی و تۆمەت و گومانێک نابینین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئێمە تا ئێستاش لەگەڵ برایان لە چوارچێوەی هەماهەنگیدا پێمان وایە گرنگی بوونی رەوتی سەدری و كاریگەری لە ناوەندەكانی بڕیاردان و كاركردن لە دامودەزگاكانی دەوڵەتدا هەیە، نەك تەنها بەپێی شایستەی هەڵبژاردنەكانیان”.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند، "ئه‌وه‌ی من له براکانم له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا ده‌زانم ئه‌وه‌یه که ئه‌وان ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵیان داوه و ده‌ده‌ن بۆ پاراستنی یه‌کگرتوویی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌کگرتوویی پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تییه گه‌وره‌که و شه‌راکه‌تی ڕاسته‌قینه له بڕیاره‌که‌دا. ده‌رگای خۆشه‌ویستی و برایه‌تی بە کراوەیی دەمێنێتەوە."
لە وتارەکەیدا حەکیم ئاماژەی بەوەدا کە "ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە پێویستی بە ئامادەکاری و گفتوگۆی پەرلەمانی و یاسایی، هەروەها بژاردەیەکە کە دەتوانرێت دوای پێکهێنانی حکومەتی نوێ و هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان و مسۆگەرکردنی یەکپارچەیی وڵات و تۆکمەکردنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان گفتوگۆی لەسەر بکرێت.”