گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێنەرى سەدر: گفتوگۆ لەگەڵ گەندەڵکاران رەتدەکەینەوە

2022.08.26 - 12:40
App store icon Play store icon Play store icon
نوێنەرى سەدر: گفتوگۆ لەگەڵ گەندەڵکاران رەتدەکەینەوە

ناس کورد-

 

وتاربێژى هەینى سەدرییەکان رایگەیاند، گفتوگۆ لەگەڵ پارتە گەندەڵکارەکان رەتدەکەنەوە، چونکە ئەو پارتانە وڵاتیان وێران کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وتاربێژى هەینى سەدرییەکان لە وتارى هەینیدا جەختیکردەوە لەسەر بەردەوامى مانگرتن و خۆپیشاندان و وتى "شۆڕشى عاشورا سەردەکەوێت".

 

وتیشى "هیچ چارەسەرێک نییە بۆ لەکارخستنى گەندەڵکاران تەنیا بە شۆڕش نەبێت لەدژیان".

 

وتاربێژى هەینى سەدرییەکان داواشى لە دەسەڵاتى دادوەرى کرد هیوا بۆ خەڵک بگەڕێنێتەوە.