گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پەیامێک لە پارتییەوە بۆ سەرجەم لایەنەکان.. باسی سەدر دەکات

2022.08.25 - 23:17
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە پارتییەوە بۆ سەرجەم لایەنەکان.. باسی سەدر دەکات

ناس کورد- 

 

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ چارەسەرکردنی دۆخی عێراق هیچ بەدیلێک بۆ دیالۆگی نیشتمانی نییە، دەشڵیت، بەڵام پێویستە سەرجەم لایەنەکان و بەتایبەت ڕەوتی سەدر بەشداربن لە دیالۆگەکەدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زێباری لە تویتێکدا (پێنجشەممە 25-8-2022) ڕایگەیاند، "بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسیی عێراق، هیچ بەدیلێک بۆ دیالۆگی نیشتمانی نییە، بەڵام پێویستە ئامادەکارییەکی جددی بکرێت بۆ دیالۆگێکی هەمەلایەنە بە بەشداری سەرجەم لایەنەکان و بەتایبەتی بەشداری کەسایەتییە کاریگەرەکان لە رەوتی سەدر ." 

 

هۆشیار زێباری ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەپێچەوانەوە دیالۆگەکە بێ دەرئەنجام دەبێت."