گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پارتی مەرجێکی بۆ ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن ڕاگەیاند

2022.08.25 - 22:32
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی مەرجێکی بۆ ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن ڕاگەیاند

 

ناس کورد- 

 

ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری پارتی ڕایگەیاند، پارتی لەگەل ھەڵبژاردنی پێشوەختەیە لە عێراق ئەگەر بێت و بەرچاو روونی ھەبێت، دەشڵێت، " دەبێت بزانین ھەڵبژاردن بۆچی دەکرێت و ئەنجامەکەی چیدەبێت."

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی (پێنجشەممە 25-8-2022) بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند، " ئێمە پابەندین بەراگەیاندراوی بارەگای بارزانی و مەکتەبی سیاسی، ئێمە لەگەل ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەین لە عێراق، بەڵام دەبێت پێش ھەڵبژاردن بەرچاو روونییەک ھەبێت، کە ئایا ئەم ھەڵبژاردنە بۆچی دەکرێت و ئەنجامەکەی چوون دەبێت، ئەگەر بێت و ھەمان ئەنجامی ھەڵبژاردنی ساڵی رابردووی ھەبێت چیدەبێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێموایە ئەگەر بێت و بە ھەمان یاسا و شێواز ھەڵبژاردن لە عێراق بکرێت ھەمان ئەنجام بێتەوە، ئامانج لە ھەڵبژاردنی پێشوەخت چارەسەرکردنی کێشەیەکە، ئێمە دیسان دەڵێم لەگەڵ ھەڵبژاردنین، بەڵام دەبێت بزانین ھەڵبژاردن لەپێناو چی و بۆچی بەڕێوە دەبەین." 

 

لەبارەی گەرەنتی بە دانپێدان ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان ئەگەر بێت و دووبارە بکرێنەوە، شاخەوان عەبدوڵڵا دەڵێت،" پێویستە رێکەوتنێکی پێشوەختە ھەبێت بۆ دانپێدان بە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان."