گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

زانیاریی نوێ لەبارەی وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت ئاشکرا کرا

2022.08.25 - 21:31
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاریی نوێ لەبارەی وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت ئاشکرا کرا

ناس کورد-

ئەگەرچی لەئێستادا لیستی مووچە لە گەنجینەکان ئامادەیە، بەڵام بەوتەی بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی، مووچەی ئەم مانگە دەكەوێتە سەرەتای مانگی داهاتوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم (پێنجشەممە 25-8-2022) بە "ناس کورد"ی وت، " ماوەی دوو ڕۆژە كۆتایی بە وردبینیكردنی لیستی مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەت و دەستە و خانەنشینانی شارستانی و سەربازی هاتووە و تەنها ئەوە ماوە وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەی مووچە ڕابگەیەنێت." 

 

ناس کورد زانیویەتی، پێدەچێت بەهۆی کێشەی دابەشکردنی مووچە لە سلێمانی و کورتهێنان لە بودجە، وەزارەتی دارایی دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە دوا بخات بۆ سەرەتای مانگی داهاتوو.