گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هاتوچۆی سلێمانی ڕوونکردنەوە بە شۆفێران دەدات

2022.08.25 - 21:08
App store icon Play store icon Play store icon
هاتوچۆی سلێمانی ڕوونکردنەوە بە شۆفێران دەدات

ناس کورد- 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند،کۆمەڵێک پەیج و مینبەری سۆشیال میدیا لێدوانێکی شێواویان بە ناوی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکە لەبارەی مۆڵەتی نوێی شوفێری و سیستمی دیجیتاڵی بڵاو كردووەتەوە كە دوورن لە راستییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕوونکردنەوەکە: 

 

روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی

 

لە کۆمەڵێک پەیج و مینبەری سۆشیال میدیا لێدوانێکی شێواو بە ناوی ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دەربارەی مۆڵەتی نوێی شوفێری و سیستمی دیجیتاڵی بڵاوبۆتەوە.

 

لە کاتێکدا ئێمە سەرلەبەری ئەو لێدوان و هەواڵانە رەت دەکەینەوە، بە هەموو لایەکی رادەگەیەنین کە ئەمە سیستمێکی سەرتاسەری کوردستانیە و وەزارەتی ناوخۆ ئەم سیستمە لە بەشەکانی مۆڵەتی شوفێری لە هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان وەک و یەک جێبەجێ دەکات و هەموو هاونیشتیمانیان دەبنە خاوەنی ئەو مۆڵەتە.

 

ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە قۆناغەکانی کۆتایی ئامادەکاری ئەو پرۆسەیەین و لە ئایندەیەکی زۆر نزیک لێرە و لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی دیکە جێبەجێ دەکرێت و هاوشاریان دەبنە خاوەنی ئەو مۆڵەتە نوێیە.