گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

بەڤیدیۆ؛ پۆلیسی سلێمانی هاووڵاتییەکی لە هەوڵی کوشتن ڕزگار کرد

2022.08.25 - 20:43
App store icon Play store icon Play store icon
بەڤیدیۆ؛ پۆلیسی سلێمانی هاووڵاتییەکی لە هەوڵی کوشتن ڕزگار کرد

ناس کورد- 

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی بەکرەجۆ ھاووڵاتییەکیان لە ھەوڵێکی کوشتن ڕزگار کردو تۆمەتباری ڕووداوەکەشیان دەستگیرکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی (پێنجشەممە 25-8-2022) ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە ھێزەکانی پۆلیس کە لەماڵێکدا لەگەڕەکی بەکرەجۆ شەڕ بووە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکەو توانرا تۆمەتبارەکە لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی بەکرەجۆوە دەستگیربکرێت کە بەچەقۆ ھەوڵی کوشتنی ھاوڕێیەکی دابوو. ھەروەھا ھێزەکانی پۆلیس بریندارەکەیان گەیاندە نەخۆشخانەو لەمردن ڕزگاریان کرد." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەئێستادا تۆمەتبار (م، ع، ک) لەدایکبووی ٢٠٠٣ بەڕەگەزنامە عەرەب بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی مادەی (٣١/٤٠٥) ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە."