گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

پیاوێک ژنەکەی و دۆستی ژنەکەی پێکەوە بینی و هەردووکیانی دایە بەر چەقۆ

2022.08.25 - 19:40
App store icon Play store icon Play store icon
پیاوێک ژنەکەی و دۆستی ژنەکەی پێکەوە بینی و هەردووکیانی دایە بەر چەقۆ

ناس کورد-

لە گەڕەکی عەمەلە شەعبیی شاری کەرکوک، پیاوێک بە چەقۆ لە ژنەکەی و دۆستی ژنەکەی دەدات و بەوهۆیەوە ژنەکەی برینداربووە و دۆستەکەشی گیانی لەدەستداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە گەڕەکی عەمەلە شەعبی لە شاری کەرکوک (پێنجشەممە 25-8-2022) پیاوێک دوای ئەوەی گەڕاوەتەوە ماڵ، پیاوێکی لەگەڵ ژنەکەیدا بینیوە، بۆیە بە چەقۆ لە هەردووکیانی داوە. 

 

بەوتەی عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک، لە ڕووداوەکەدا، پیاوەکە دۆستی هاوسەرەکەی بە چەقۆ کوشتووە و هاوسەرەکەشی بریندار کردووە، دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە. 

 

 ئەو سێ کەسە هەرسێکیان لە ڕەگەزی عەرەبن، پۆلیسی کەرکوک دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە.