گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

دادگای فیدڕاڵی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بڕیار دەدات

2022.08.25 - 18:47
App store icon Play store icon Play store icon
دادگای فیدڕاڵی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بڕیار دەدات

 

ناس کورد-

دادگاى باڵاى فیدراڵیى عێراق رۆژى 30ى ئەم مانگەی دیاری کرد بۆ دانیشتن لەبارەى سکاڵاى یاسایی رەوتى سەدر بۆ هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمانى عێراق.

 

 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی دادگاى باڵاى فیدراڵیى عێراق ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو (30-8-2022) دانیشتنی دادگا بەڕێوەدەچێت لەسەر بنەماى سکاڵاى نەسار روبەیعى، ئەمیندارى گشتیى رەوتى سەدر کە داوای کردووە خولى پێنجەمى پەرلەمانى عێراق هەڵبووەشێندرێتەوە و دواتر سەرۆک کۆمار وادەیەک بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختەى پەرلەمان دیاری بکات.

 

لەماوەی ڕابردوودا چەند جارێک موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتى سەدر داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کردووە و داوای لە لایەنگران و پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکانى فراکسیۆنەکەشى کرد سکاڵاى یاسایی پێشکەش بە دادگاى باڵاى فیدراڵیی عێراق بکەن بۆ هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان.