گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

سەدرییەكان 4 پلانیان هەیە بۆ زیاتر ئاڵۆزكردنی بارودۆخی عێراق

2022.08.25 - 17:04
App store icon Play store icon Play store icon
سەدرییەكان 4 پلانیان هەیە بۆ زیاتر ئاڵۆزكردنی بارودۆخی عێراق

ناس کورد- 

 توێژەرێکی ستراتیژی عێراقی چوار پلانی سەدرییەکان ئاشکرا دەکات کە زیاتر دۆخی عێراق بەرەو ئاڵۆزی دەبەن و تایبەتن بە داخستنی فڕۆکەخانە و بیرە نەوتەکان و سنورەکان و کۆنتڕۆڵکردنی کۆشکە سەرۆکایەتییەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

باسل حسێن، توێژەری ستراتیژی و بەرێوەبەری سەنتەری كلوزا بۆ توێژینەوە، لە تویتێکدا (پێنجشەممە 25-8-2022) چوار پلانی سەدرییەکانی بڵاوکردەوە کە گوایە وەک "سوپرایز" بۆ دۆخی عێراق دایانناوە کە ئەمانەن: 

 

1 - داخستنی دەروازە و سنوور و فڕۆکەخانەکان لە بەشێک لە پارێزگاکان.

 

2 - داخستنی دەروازە وشکانییەکان لەگەڵ ئێران لە هەندێک پارێزگا.

 

3 -  داخستنی بەندەر و بیرە نەوتەکان. 

 

4 - کۆنترۆڵکردنی بەشێک لە کۆشکە سەرۆکایەتییەکان.

 

هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیرى سەدر هێرشێکى نوێی کردە سەر لایەنە رکەبەرەکانى و رایگەیاند،  دەیانەوێت حکومەت پێکبهێنن بە مەبەستی تەواوکردنی فرۆشتنی ئەوەی لە عێراق ماوەتەوە.  

 

ساڵح محەمەد عێراقى (25-8-2022) لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، پەرلەمان پاساوی سوێندخواردنی نەداوە و نەیتوانیوە ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات.  

  

دەشڵێت دەسەڵاتی دادوەری "لە ترس یان تەماح گەندەڵی پشتگوێ خستووە، بەڵگە و دزەکردنی دەنگ و ڤیدیۆی پشتگوێ خستووە".  

  

وەزیرى سەدر باسى لەوەشکردووە، ئەو لایەنانەی کە تەنیا خەمیان بەهێزکردنی پێگەى خۆیانە، دوور لە خۆشەویستی نیشتمان، و هەست بە نیگەرانی خەڵک ناکەن.  

  

ئەوەشى خستووەتەڕوو "ئەوانە سووکایەتی بە داواکاری چاکسازی دەکەن، چونکە دەیانەوێت حکومەتێک پێکبهێنن بۆ ئەوەی فرۆشتنی ئەوەی کە لە عێراق ماوەتەوە تەواو بکەن و پاشماوەی سامان و بەخششەکانی تاڵان بکەن و ئەوانەی تا ئێستا ملکەچییان نەکردووە، ملکەچ بکەن".