گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە لەسەرچی

بەوێنە؛ لە سلێمانی پزیشکێک لە نۆرینگەکەیدا دەستگیرکرا

2022.08.25 - 16:35
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ لە سلێمانی پزیشکێک لە نۆرینگەکەیدا دەستگیرکرا

ناس کورد-

لەسەر پۆستێکی فەیسبوک، پزیشکێکی شاری سلێمانی لە نۆڕینگەکەیدا دەستگیرکرا و دوای ڕاگرتنی بۆماوەی 20 کاتژمێر بە کەفالەت ئازادکرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. هەژار عوسمان مەعروف، پزیشکی پسپۆڕی دەروونی و مامۆستای زانکۆ دوێنێ چوارشەممە 24-8-2022، لە نۆرینگە تایبەتەکەی خۆی دەستگیرکرا.

 

لەوبارەیەوە ئەو پزیشکە لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (پێنجشەممە 25-8-2022) ڕایگەیاند، "دوێنێ چوارشەممە دوو پۆلیس بە جلوبەرگی مەدەنی هاتنە نۆرینگەکەم و پییان وتم کە سکاڵام لەسەر تۆمارکراوە و لەگەڵیان بچمە بنکەی پۆلیس، منیش لەگەڵیان رۆشتم." 

 

وتیشی، "ڕۆژی پێشتر من بابەتێکم نوسی و لە میدیاکان بڵاوکرایەوە، بابەتەکە ئەوە بوو کە من نیگەرانی خۆمم دەربڕیبوو لەوەی کە دەوترێت نەخۆشخانەی فێرکاری لە بانکی خوێنەوە تاوەکو شەقامی قەنات، دەڕووخێنرێت و دەفرۆشرێت بە چەند کۆمپانیایەک و لە جێگای ئەو نەخۆشخانەیە پڕۆژەی بازرگانی دروست دەکرێت و ئەو نەخۆشخانەیە دەبردرێتە گەڕەکی هەواری شار، نیگەرانی من ئەوەیە کە دەبێت نەخۆشخانە لە ناوەڕاستی شاردا بێت، نەک لە شوێنێکی دووری وەک هەواری شار." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "من لە نوسینەکەمدا نە ناوی کەسم هێناوە نە ناوی هیچ بەڕێوەبەرایەتییەکم کردووە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سکاڵایان لەسەر تۆمارکردووم بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن." 

 

ئەو پزیشکە باسی لەوەشکرد، "هەرچەندە من ئەندامی سەندیکای پزیشکانم، دەکرا بە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئاگادار بکرێمەوە، نەک پۆلیسم بۆ بنێرن، دوای ئەوەی نزیکەی ماوەی 20 کاتژمێر، ئەمڕۆ لێکۆڵینەوەم لەگەڵ کرا و بە کەفالەت ئازاد بکرێم، هەرچەند من داوام کرد کەیسەکە دابخرێت، چونکە من ناوی کەسم نەزڕاندووە، بەڵام دادوەر کەیسەکەی دانەخست و دەبێت جارێکی دیکە بانگ بکرێمەوە و چاوەڕێی سزاکەم بکەم." 

May be an image of 1 person