گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخى پێشبینیکراو

هەموو شتێک لەسەر ئایفۆن 14..کەى دەگاتە بازاڕەکانى هەرێم؟

2022.08.25 - 15:41
App store icon Play store icon Play store icon
هەموو شتێک لەسەر ئایفۆن 14..کەى دەگاتە بازاڕەکانى هەرێم؟

 

ناس کورد-

 

کۆمپانیای ئەپڵ پلانی خۆی ڕاگەیاند بۆ ئەوەی لە حەوتی ئەیلولدا ئایفۆن 14 و ئامێرە تەکنەلۆژییە پێشکەوتووە زیرەکەکانی نمایش بکات و پێشبینیدەکرێت نرخى ئایفۆنە نوێیەکە بەرزتر بێت لە نرخى ئایفۆن 13.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مۆدێلەکانى ئایفۆن 14

Apple, iPhone, new iPhone, iPhone 14, iPhone 14 Pro Max, iPhone 14 release, iPhone 14 price,

نمایشکردنى مۆبایلەکە بە چەند مۆدێلێکى جیاواز لە ئیڤێنتێکدا دەبێت  لە بارەگای سەرەکی کۆمپانیاکە لە کوپەرتینۆ لە کالیفۆرنیا. کۆمپانیاکە لە ماڵپەڕەکەیدا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ چالاکییەکە دەخاتە ڕوو، ئەوەش بەپێی پێگەى "بلومبێرگ".

 

مۆدێلەکان بەگشتى بریتین لە: ئایفۆن 14، 14 پرۆ، 14 ماكس و 14 پرۆ ماكس.

 

خستنە بازاڕی ئایفۆنێکی نوێ هەمیشە ساتێکی گەورەیە بۆ ئەپڵ، کە ساڵی ڕابردوو زیاتر لە نیوەی فرۆشی ساڵانەی 366 ملیار دۆلاری لەسەر ئامێرەکە حساب کردووە. بەڵام ئەمساڵ فشارێکی زیاتر هەیە لە کاتێکدا کۆمپانیاکە ڕووبەڕووی خاوبوونەوەی خەرجییەکانی بەکاربەر بووەتەوە بە تایبەتی لە پیشەسازی مۆبایلە زیرەکەکاندا و پێویستی بە نوێترین تەکنەلۆژیای خۆیەتی بۆ ڕاکێشانی کڕیاران.

 

نرخ

Apple, iPhone, new iPhone, new iPhone release, iPhone 14, iPhone 14 Pro, iPhone 14 Pro Max, iPhone 13, iPhone 13 Pro, iPhone 14 price, iPhone upgrade, iOS 15, new iPhone upgrade,

تا ئێستا دیار نییە نرخى ئایفۆن 14 و مۆدێلە جیاوازەکانى چۆن دەبێت، بەڵام بەپێی وتەى شارەزایان سێ مۆدێلى مۆبایلەکە بە نرخى زیاتر دەخرێنە بازاڕەوە.

 

دان ئایڤز، شرۆڤەکاری بەناوبانگی کۆمپانیای Wedbush ئاشکرایکردووە کە مۆدێلەکانی ئایفۆن 14 Pro بە بڕی 100 دۆلار بەرز دەبنەوە. هەروەها پێی وایە سێ لە چوار مۆدێلی نوێی ئایفۆن ١٤ نرخیان زیاتر دەبێت لە مۆدێلەکانی پێش خۆیان، ئەوەش بەپێی پێگەى "فۆربس".

 

ئایڤز ڕوونی دەکاتەوە "لە کاتێکدا ئایفۆنی بنەڕەتی بە هەمان نرخ دەمێنێتەوە، ئێمە پێمان وایە ئەگەری زۆرە بەڕێژەى 100 دۆلار ئایفۆن 14 Pro/Pro Max بەرزبێتەوە بەراورد بە ئایفۆنى 13، لەبەرچاوگرتنی بەرزبوونەوەی نرخی پێکهاتەکان و زیادکردنی تایبەتمەندییەکان."

 

بەپێی پێشبینى ئەو شارەزایە نرخەکان بەم شێوەیە دەبن:

 

  • iPhone 14 - $799
  • iPhone 14 Pro - $1099
  • iPhone 14 Pro Max - $1199



کەى دەگاتە هەرێم

me_ga.php?id=5525

بەگشتى گەیشتنى هەر مۆدێلێکى مۆبایلە زیرەکەکان لەناویاندا ئایفۆن لەدواى خستنەبازاڕى بەشێوەیەکى فەرمى، لەماوەیەکى کەمدا دەگاتە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان.

 

بەوتەى محه‌مه‌د خدر شاره‌زای كڕین و فرۆشتنی مۆبایل لە هەرێم، زۆربه‌ی كاته‌كان كه‌ ئه‌پڵ به‌رهه‌مێك ده‌خاته‌ بازاڕه‌كانی جیهان، دوای 24 بۆ 48 کاتژێر له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌ وڵاتان، دەتوانرێت هاوردەى بازاڕه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بکرێت، ئەوەش بەپێی پێگەى "sulcci".