گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمى

مەسرور بارزانى لەبارەى موچەى توێژێکەوە بڕیاریدا

2022.08.25 - 15:19
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانى لەبارەى موچەى توێژێکەوە بڕیاریدا

ناس کورد-

 

مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم بڕیاریدا بە بەردەوامبوونی پێدانی کۆمەکی کەمئەندامی بۆ ئەو خاوەن پێداویستیە تایبەتانەی کە لە ھەمانکاتدا مووچەی میراتگری خانەنشینی وەردەگرن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى فەرمانگەى میدیا و زانیارى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەو بڕیارە  بۆ زامنکردنی ماف و ئیمتیازاتی کەم ئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت، بە ڕەچاوکردن و لەبەرچاوگرتنی بژێوی ژیانیان دراوە.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە خزمەتکردن بە گشت چین و توێژەکانی ھەرێمی کوردستان و لە پێناو زامنکردنی ماف و ئیمتیازاتی کەم ئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت، بە ڕەچاوکردن و لەبەرچاوگرتنی بژێوی ژیانیان ، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ـی ئابی ٢٠٢٢, بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕیار درا بە بەردەوامبوونی پێدانی کۆمەکی کەمئەندامی بۆ ئەو خاوەن پێداویستیە تایبەتانەی کە لە ھەمانکاتدا مووچەی میراتگری خانەنشینی وەردەگرن.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

 

٢٥ی ئابی ٢٠٢٢