گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

سێ ئەندامى داعش لە مەخمور کوژران

2022.08.25 - 13:18
App store icon Play store icon Play store icon
سێ ئەندامى داعش لە مەخمور کوژران

ناس کورد-

 

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانى عێراق کوژرانى سێ ئەندامى داعشى لە بۆسەیەکدا لە نزیک سایلۆى مەخمور راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یەحیا رەسوڵ (25-8-2022) لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لەژێر ڕێنمایی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، دەزگای دژە تیرۆر دەستی کرد بە دانانی بۆسەیەک لە نزیک سایلۆى مەخموور لە پارێزگای نەینەوا.

 

وتیشى دوای ئەوەی هەواڵگری دژە تیرۆر چاودێری جموجۆڵى گروپێکی تیرۆریستیان کرد، شەوی چوارشەممە هێرشیان کردە سەریان لە ئەنجامدا (٣) ئەندامى داعش کوژران لەناویاندا محەمەد تەها محەمەد ناسراو بە ئەبو ئەنەس، ئەحمەد عەبد محەمەد ناسراو بە ئەبو عەبد.