گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

زانیارى نوێ لەبارەى مۆڵەتى نوێی شۆفێرى

2022.08.25 - 11:45
App store icon Play store icon Play store icon
زانیارى نوێ لەبارەى مۆڵەتى نوێی شۆفێرى

ناس کورد-

مۆڵەتى ئەلیکترۆنى شۆفێرى بۆ ماوەى پێنج ساڵ کارى پێدەکرێت و دواتر شۆفێر دەبێت نوێی بکاتەوە، ئەوەش بەپێی بڕیارى وەزارەتى ناوخۆ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی نوسراوێکى وەزارەتى ناوخۆ کە "ناس کورد" بینیویەتى، مەرجى نوێکردنەوەى مۆڵەتى شۆفێرى تەواوکردنى پشکنینە پزیشکییە پێویستەکانە لەلایەن شۆفێرەوە.

 

هەروەها شۆفێر شەش مانگ پێش بەسەرچوونى مۆڵەتەکە دەتوانێت داواکارى بۆ نوێکردنەوەى پێشکەش بکات.

 

گۆڕانکارییەکانى مۆڵەتى نوێی شۆفێرى:

 

- هەڵگر دەتوانێت ماتۆرسکیل لێبخوڕێت و نابێ تەمەنی لە 16 ساڵ کەمتر بێت.

- هەڵگر دەتوانێت شۆفێری ئۆتۆمبێلی ساڵۆن بکات و 18 ساڵ کەمتر نەبێت.

- هەڵگر دەتوانێت ئۆتۆمبێل بە عارەبانەوە لێبخوڕێت و پێویستە 18 ساڵی تەواو کردبێت.

- هەڵگر دەتوانێت ئۆتۆمبێلی گەورە لێبخوڕێت و 20 ساڵی تەواو کردبێت و پێویستە هەڵگری مۆڵەتی جۆری B هەبێت.

- دەبێ هەڵگری مۆڵەتی C1 بێت و 20 ساڵ کەمتر نەبێت، هەڵگر دەتوانێت ئۆتۆمبێلی بە عارەبانە یان نیمچە عارەبانە لێبخوڕێت
هەڵگر دەبێ مۆڵەتی B هەبێت و 20 ساڵی تەواو کردبێت.

- هەڵگر دەتوانێت شۆفێری ئۆتۆمبێلی (قاتیرە و مەقتوورە) بکات و دەبێ 20 ساڵی تەواو کردبێت و هەڵگری مۆڵەتی جۆری C بێت
هەڵگر دەتوانێت شۆفێری پاسی 16 سەرنشین بکات و دەبێ 20 ساڵی تەواو کردبێت.

- هەڵگر دەتوانێت شۆفێری پاس و راکێشانی عەرەبانەیەک بکات.

- هەڵگر دەتوانێت هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێک لێبخوڕێت، پێویستە تەمەنی 20 ساڵ بێت.

- هەڵگر دەتوانێت هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێک بە عارەبانەوە لێبخوڕێت، پێویستە تەمەنی 20 ساڵ بێت.

- هەڵگر دەتوانێت شۆفێری ئۆتۆمبێلی کشتوکاڵی و بیناسازی بکات، دەبێ 18 ساڵی تەواو کردبێت.