گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەهۆی وشکەساڵییەوە 700 ئاژەڵ لە هۆڕەکانی زیقار مرداربوونەتەوە

2022.08.24 - 21:10
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆی وشکەساڵییەوە 700 ئاژەڵ لە هۆڕەکانی زیقار مرداربوونەتەوە

ناس کورد-

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق مرداربوونەوەی زیاتر لە 700 ئاژەڵی لە هۆڕەکانی چیبەیش لە پارێزگای زیقار راگەیاند و دەڵێت، "بڕی ئاوی ژێر زەوی بەشی ئاوەدانی هۆڕەکان ناکات."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەباس سالم حسێن، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژەڵداری لە وەزارەتەکە بە ئاژانسی هەواڵیی عێراقییەی (24ی ئابی 2022) ڕایگەیاند، "وەزارەتی كشتوكاڵ نوسراوی بۆ وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی ناردووە بۆ زیادكردنی بەردانەوەی بەشەئاوی زیاتر بۆ رزگاركردنی هۆڕەکان لە وشكەساڵی".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "پشتبەستن بە ئاوی ژێر زەوی بۆ دوورکەوتنەوە لە قەیرانی وشکبوونی هۆڕەکان زۆر قورسە، چونکە بڕی دەرهێنانی ئاوی ژێرزەوی زۆر کەمترە لەو بڕە ئاوەی هۆڕەکان پێویستیانە."


بەڕێوەبەری گشتیی ئاژەڵداری لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو وشکەساڵییەی کە رووی لە هۆڕی چیبەیش لە پارێزگای زیپار کردووە، تا ئێستا بووەتە هۆی مردنی زیاتر لە 700 ئاژەڵ".

 

جەختیکردووەتەوە کە "گامێشەکان بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە ئاو دەبەستن".