گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیس زانیاری دەدات

ژنێک بە هۆکارێکی سەیر مێردەکەی خۆی بە چەقۆ کوشت

2022.08.24 - 19:09
App store icon Play store icon Play store icon
ژنێک بە هۆکارێکی سەیر مێردەکەی خۆی بە چەقۆ کوشت

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا زانیار و وردەکاری لەبارەى کوشتنی پیاوێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە "چەقۆی چێشتخانە" ئاشکرا کرد و دەڵێت، "ڕووداوەکە لە قەزای تەلەعفەر بەهۆی ناکۆکی خێزانییەوە ڕوویداوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 


بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە "هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوان لە تەلەعفەر بەدواداچوونیان کرد بۆ هەواڵی کوشتنی کەسێک لە گەڕەکی تەلەعەی قەزای تەلعەفەر، "دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و پلانی ورد لە شوێنی ڕووداوەکە و کۆکردنەوەی بەڵگە و زانیاری، تاوانەکە ئاشکرا کرا."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "دەرکەوت ئەنجامدەری تاوانەکە هاوسەری قوربانییەکە بووە و بەهۆیەوە دەستگیرکراوە، هەروەها دەستیش بەسەر ئامێری تاوانەکەدا گیراوە کە چەقۆیەکی تیژی چێشتخانەیە و لە دڵی پیاوەکەی داوە.

 

بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان و دانپێدانانی تۆمەتبار، هۆکاری کوشتنەکە "ئیرەیبردن" بووە کە ئەوەش چوارەمین حاڵەتی لەو جۆرەیە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لە عێراق ڕووی دابێت.

 

تاوانەکە نیوەشەوی 21ی ئابی 2022 لە قزای تەلعەفەر لە ڕۆژئاوای موسڵ ڕوویداوە.

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بە ناس کوردی رایگه‌یاند، "تەمەنی ژنەکە لە دەوروبەری 30 سالیدایە و نیوه‌ی شه‌و چەندین چه‌قۆی داوە لە ناوچەی سنگی، ڕێک سەر دڵی، مێردەکەی بەناوی (ك ، ع ، م )".

me_ga.php?id=40623

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "پیاوە کوژراوەکە لە سییەکانی تەمەنیدا بووە و ئەفسەر بووە لە فەوجی شەشی فریاکەوتنی پۆلیس".

 

سەرچاوەکە ڕەتیکردەوە کە تۆمەتبارەکە لە ڕووی دەروونییەوە تێکچووبێت یان بەدەست قەیرانی دەروونییەوە بناڵێنێت و جەختیکردەوە کە تەنها هۆکاری ڕووداوەکە ئیرەیی بووە.

 

دەشڵێت، دوای ئەوەی قوربانییەکە ژنی دووەمی هێناوە، کێشەی خێزانی نێوان هاوسەرەکانی زیاتر کردووە.