گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستیی سلێمانی لەبارەى فرۆشتنی نەخۆشخانەی فێرکاری لێدوانی دا

2022.08.24 - 17:19
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی سلێمانی لەبارەى فرۆشتنی نەخۆشخانەی فێرکاری لێدوانی دا

ناس کورد-

تەندروستیی سلێمانی دەنگۆی فرۆشتنی نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێرکاری ڕەتدەکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا (24ی ئابی 2022) دەڵێت، "دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی فرۆشتنی نەخۆشخانەی نەشتەرگەی فێرکاری لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەڕونکردنەوەیەکدا هەموو ئەو دەنگۆیانەی باس لە فرۆشتنی ئەو نەخۆشخانەکە دەکرێت ڕەتدەکەینەوە".

 

دەشڵێت، "وەلەکاتێکدا ئەم دەنگۆیانە بڵاودەکرێتەوە کاری نەخۆشخانەکە لە ئێستایە نەوەستاوەو بەردەوامە لە خزمەتکردن و رۆژانە نزیکەی 25 بۆ 30 نەشتەرگەری تێدا ئەنجام دەدرێت و ھیچ خزمەتگوزارییەک لە نەخۆشخانەکە ڕانەگیراوە."