گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی نوێ

ڕۆیتەرز وردەکاری کۆبوونەوە نیو کاتژمێرییەکەی نێوان سەدر و قائانی ئاشکرا کرد

2022.08.24 - 14:08
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆیتەرز وردەکاری کۆبوونەوە نیو کاتژمێرییەکەی نێوان سەدر و قائانی ئاشکرا کرد

ناس کورد-

ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکرای کرد، ڕۆژی 8ی شوباتی 2022، ئیسماعيل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران سەردانی ماڵی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدری کردووە لە نەجەف بۆ قسەکردن لەبارەی دۆخی سیاسیی عێراق و باڵادەستی ئێران لە وڵاتە دراوسێیەکەدا کۆبوونەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   


قائانی لە لایەن حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ئەرکێکی گرنگی پێ سپێردراوە، کە ئەویش هێشتنەوەی هەژموونی ئێرانە لە نێو عێراقدا.

کۆبوونەوەکە ئەرێنی نەبوو

چوار بەرپرسی عێراقی و ئێرانی کە ئاگاداری نێوەڕۆکی دیدارە نیو کاژێرییەکەی نەجەف بوون بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیان گوت، سەدر بە چەند وشەیەکی کورت پێشوازی و چاکوچۆنی لە جەنەڕاڵە ئێرانییەکە کردووە. ئەو رۆژە، لە بری لەبەرکردنی عەبای رەش و جامانەی رەش کە لە دەرکەوتنە فەرمی و گشتییەکاندا دەیانپۆشێت، سەدر جامانەیەکی رەش و سپیی گرێدابوو و عەبایەکی ئەرخەوانی بەسەر شانیدا دابوو؛ شێوازێک کە زیاتر لە کاتی پشوودا پێی دەبینرێت.



ڕاگەیەنراوەکەی سەدر دوای کۆبوونەوەکە و بە گوێرەی چوار بەرپرسەکە، رەنگدانەوەی پەیامە سیاسییە نەتەوەییەکەی بوو: عێراق، وەک وڵاتێکی خاوەن سەروەری، خۆی رێچکەی خۆی دیاریدەکات و خۆی لە دەستوەردانی دراوسێکەی دوور دەخاتەوە، وێڕای پەیوەندییە ئایینییەکانی نێوان دوو وڵاتە زۆرینە شيعە مەزهەبەکە.



یەکێک لەو چوار بەرپرسە بە رۆیتەرزیان گوتووە، سەدر لە کۆبوونەوەکەدا پرسیاری لە قائانی کرد: "سیاسەتی عێراق چ پەیوەندییەکی بە ئێوەوە هەیە؟ دەستوەردانی ئێوەمان ناوێت."



بە گوێرەی یەکێک لەو بەرپرسانە، سەدر ئەو رۆژە دڵخۆش، ورەبەرز و پڕ لە وزە بوو، چونکە هاوپەیمانییە ساواکەی کە کورد و سوننەشی لەخۆگرتبوو، زنجیرەیەک سەرکەوتنی بەسەر ئێران و پارتە عێراقییە لایەنگرەکانیدا تۆمارکردبوو؛ ئەو پارتانەی کە تاران بە باشترین هاوپەیمان بۆ هێشتنەوەی دەسەڵاتی خۆی و بەرپەرچدانەوەی هەژموونی رۆژئاوا و وڵاتە عەرەبییەکان دەیانبینێت.



ئەوانەی ئاگاداری کۆبوونەوەکە بوون، دەڵێن، فەرماندە سەربازییە ئێرانییەکە دڵەڕاوکێی پێوە دیار بووە، چونکە ماوەی چەندین مانگ بوو هەوڵیدەدا بتوانێت کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەدر بکات؛ چەندین جار سەردانی عێراقی کردبوو و جارێکیش لەبەر چاوی کامێراکان لە گڵکۆی باوکی سەدر نوێژی کردبوو. ئاگادارانی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە دەڵێن، قائانی بەڵێنی بە سەدر دا ئەگەر هەر پارتێکی لایەنگری ئێران بباتە نێو هاوپەیمانییەکەیەوە، ئەوا ئێران سەدر وەکو کەسایەتیی ژمارە یەکی شيعە لە عێراق دانپێدادەنێت، بەڵام ئەو بەڵێنە نەبووە هۆی رازیکردنی سەدر.



دوای کۆبوونەوەکە، بە وێنەیەک کە لە تویتەر بڵاوکرایەوە، سەدر جەختی لە پابەندبوونی خۆی بە پێکهێنانی حکومەتێک دوور لەدەستوەردانی بیانی کردەوە و بە دەستوخەتی خۆی نووسی: "نە رۆژهەڵاتی و نە رۆژئاوایی، بەڵکو حکومەتێکی زۆرینەی نیشتمانی."