ناس كورد-
له‌دوو چالاكی جیادا مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ڕاپهڕینو نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ڕزگاری دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه دزییان كردبوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا (24ی ئابی 2022) دەڵێت، دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك سكاڵای تۆماركرد كه ژماره‌یه‌كی زۆر قاڵبی ته‌ختەی سه‌قفی لێدزراوه، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو توانرا تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ڕاپه‌ڕینه‌وه ده‌ستگیربكرێت.
دەشڵێت، له‌چالاكییه‌كی دیكه‌دا مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ڕزگاری تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه بڕێكی زۆر كێبڵی كاره‌بای له‌وێستگه‌ی كاره‌بای ناوچه‌ی پیشه‌سازی دزیبوو.
له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار (گ، م، ب) له‌دایكبووی 1992 و (د، م، ت) له‌دایكبووی 1993 به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 446 له‌یاسای سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.