ناس کورد-
سەرچاوەیەكی سیاسیی ئاگادار بە ناس کوردی ڕاگەیاند، هەوڵێك هەیە كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لە سلێمانی گرێ بدرێت و تا ئێستاش لەو بارەیەوە گفتوگۆ و مشتومڕ هەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەکە وتیشی، ئەم هەوڵە لە پاش ئەوە دێت كە تەلاری پەرلەمان لەلایەن سەدرییەكانەوە داگیر كراوە.
دۆخی عێراق پێی ناوەتە قۆناغێکی مەترسیدار و هەستیار، ئەمڕۆ دواى ئەوەى لایەنگرانى ڕەوتى سەدر چوونە بەردەمى بیناى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى و داواى هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمانیان کرد، ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق سەرجەم کارەکانى هەڵپەسارد.
بەهۆی خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدر لەبەردەم ئهنجومهنی دادوهری عێراق، ئەنجومەنەکە (سێشەممە 23-8-2022) لهرێگهی ئۆنڵاینهوه كۆبووهوه و له راگهیهندراوێكدا ههڵپهساردنی تهواوی كارهكانی ههموو دادگاكانی له ناوخۆیی عێراقدا راگهیاند.
بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوای لە خۆپیشاندەران کرد لە بینای ئەنجومەنی دادوەری بکشێنەوە و لەناو خێمەکانیاندا بمێننەوە.
هاوکات نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کورستان نیگەرانی خۆی لە دواین ڕووداوەکانی بەغدا ڕاگەیاند و داوا لە گشت لایەنەکان دەکات کە "وڵات پێويستى به گفتوگۆيهكى جدديى نيشتمانى و بهرپرسيارانه هەیە لەسەر بنەمای دەستور."
دواتر دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، نابنە لایەنێک لە قەیرانی سیاسیی ئێستا بەغدا.
دەستەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (23ی ئابی 2022) دەڵێت، "پابەندین بە پاراستنی ئاشتی مەدەنی و بەرگری لە دەوڵەت و ڕێگری لە ڕووخانی و پاراستنی دەستور."