گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

سەدر پەیامێکی بڵاوکردەوە و هەڕەشە دەکات

2022.08.23 - 14:15
App store icon Play store icon Play store icon
سەدر پەیامێکی بڵاوکردەوە و هەڕەشە دەکات

 

ناس کورد- 

 

موقتەدا سەدر، رێبەری ڕەوتی سەدر هەڕەشەی ڕاگرتنی كاری ئەو لیژنەیە دەكات كە سەرپەرشتی خۆپیشاندانەكان دەكات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ساڵح محەمەد عێراقی، ناسراو بە وەزیری سەدر (سێشەممە 23-8-2022) ڕایگەیاند، "هەرکاتێک ناڕەزایەتییەکان دژی گەندەڵکاران چڕتر دەبنەوە، داوای یارمەتی لە بەڕێز سەدر دەکەن، بەڵام ئەو دوو ڕۆژ لەمەوبەر بڕیاریدا بە هیچ شێوەیەک دەستوەردان نەکات." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "شۆڕشی عاشورا بەردەوامە، ڕەنگە لە داهاتوودا بەڕێز موقتەدا سەدر کارەکانی ئەو لیژنەیەی سەرپەرشتیکردنی ناڕەزایەتیەکان دەکات ڕابگرێت، ئەوەش لەبەرامبەر ڕاگرتنی دەسەڵاتی دادوەری و دادگا و کارەکانیان.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " شەرمەزارییە بۆ دەسەڵاتی دادوەری و دادگاکان لە پێناو کۆتایی هێنان بە شۆڕشێکی چاکسازیخوازانە کارەکانیان ڕابگرن، بەڵام کارەکانیان ڕانەگرن لە پێناو ئیدانەکردنی گەندەڵی."