ناس کورد-
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ کەمێک خۆڵبارین دەبێت و سبەینێ چوارشەممەش پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى بوونى تۆزیکی سووک لە هەندێک ناوچە.
پلەکانی گەرماش بەمشێوەیە دەبن:
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەروەها سبەی چوارشەممە 24- 8 - 2022 ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزیکی کەم لەهەندێ ناوچە.
پلەکانی گەرما، بەرز بوونەوەیەکی کەم بە (1- 2 ) پلە لە تۆمارەکانی رۆژی پێشوو و بەمشێوەیە دەبن:
هەولێر : 41
سلێمانی : 40
دهۆک : 40
کەرکوک : 43
هەڵەبجە : 42
زاخۆ : 41
سۆران : 41
گەرمیان : 45