گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوی

مانگرتووانی سەدر پێنج داواکارییان لەبەردەم دەسەڵاتی دادوەری ڕاگەیاند

2022.08.23 - 10:19
App store icon Play store icon Play store icon
مانگرتووانی سەدر پێنج داواکارییان لەبەردەم دەسەڵاتی دادوەری ڕاگەیاند

ناس کورد- 

خۆپیشاندەرانی سەدر گەیشتنە بەردەم باڵەخانەی ئەنجومەنی دادوەری و خێمەیان بۆ مانگرتن هەڵدا، هاوکات پێنج داواکاریشیان ڕاگەیاند کە یەکەمنینیان هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لایەنگرانی سەدر ئەمڕۆ سێشەممە 23-8-2022،  گەیشتنە بەردەم باڵەخانەی ئەنجومەنی دادوەری و لەوێ خێمەیان هەڵدا و پێنج داواکاریشیان ڕاگەیاند کە ئەمانەن: 

 

1 - هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی ئێستا.

 

2 - دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختە.

 

3 - بە سیاسی نەکردنی دەسەڵاتی دادوەری.

 

4 - بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گەندەڵکاران.

 

5 -  جیاکردنەوەی داواکاری گشتی لە ئەنجومەنی دادوەری.