گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

شەڕ و تەقە لەنێوان ئاسایش و کوڕی بەرپرسێکدا ڕوویدا

2022.08.23 - 08:57
App store icon Play store icon Play store icon
شەڕ و تەقە لەنێوان ئاسایش و کوڕی بەرپرسێکدا ڕوویدا

ناس کورد- 

شەوی رابردوو دوای ئەوەی شۆفێرێک  کە "کوڕی فەرماندەیەکی سەربازی بووە" ئۆتۆمبێلەکەی لە بازگەی نێوان خەلیفان - سۆران رانەگرتووە، ئەوانیش تەقەیان لێکردووە و دواتر دەستگیریان کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەوبارەیەوە میدیای نزیک لە پارتی لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە (سێشەممە 23-8-2022) بڵاویکردووەتەوە، " درەنگانی شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاپ تۆیۆتا لە خەلیفانەوە بەرەو سۆران رۆیشتووە و لە بازگەی نێوان خەلیفان سۆران راینەگرتووە، هەربۆیە هێزەکانی ئاسایش تەقەیان لێکردووە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەهۆی تەقەی ئاسایشەوە دوو کەس بریندار بوون، کە یەکێکیان شوفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە و کوڕی فەرماندەیەکی سەربازی بووە، بە ناوی (ز. ش)."

 

سەرچاوە ئەمنییەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، " دواتر ئۆتۆمبێلەکە بەرەو خەلیفان گەڕاوەتەوە و شکاندوویانەتەوە سەر ئۆتۆمبێلی ئاسایش و هەڵهاتوون بۆ خەلیفان، لەوێ ئاسایش دەستگیری کردوون، ئۆتۆمبێلەکە چوار کەسی تێدابووە و دۆخەکە کۆنترۆڵ کراوە."