ناس کورد-
ئەنجامی پشکنین بۆ بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لەلایەن سانا مارین، سەرۆکوەزیرانی فینلەندا بە نێگەتیڤی دەرچوو، واتە هیچ جۆرە ماددەیەکی هۆشبەری بەکارنەهێناوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هەفتەی ڕابردوو چەند ڤیدیۆیەکی سانا مارین بڵاوبوویەوە کە لە ئاهەنگێكدا لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی سەما دەکات و مەی دەخواتەوە، ئەوەش ڕووبەڕووی ڕەخنەی توندی کۆمەڵگە و بەشێك لە سیاسییەکانی وڵاتەکەی بوویەوە بە تایبەت لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان.
دواتر سانا مارین دانی بەوەدانا بەشداری ئاهنگەکەکەی کردووە و سەمای کردووە، بەڵام پێیوابووە ئەو گرتە ڤیدیۆییانە لەلایەن هاوڕێکانییەوە دەگیرێن و بڵاوناکرێنەوە. هەروەها راشیگەیاند، زۆر "نیگەرانە" لە بڵاوبوونەوەی ئەو گرتانە.
بەڵام سەرۆکوەزیران جەختیکردەوە کە "لەو ئاهەنگەدا هیچ کارێکی نایاساییم نەکردووە".
بەڵام پەرلەمانتارێکی فینلەندا داوای لە سەرۆکوەزیران کرد پشکنینی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر بکات و دەرئەنجامەکەی بۆ رای گشتی بڵاوبکاتەوە، بۆیە ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینەکەی بە نێگەتیڤ دەرچوو.
I am Moving to Finland
— Gautam Gada (@GautamGada) August 18, 2022
Finland Prime Minister Sanna Marin is in the headlines after a video of her partying was leaked today.
Retweet#Finlandia #Finland #SannaMarin pic.twitter.com/LP8r6GnGNH