ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پولیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند، لە ناوچەی تەوێڵەی هەورامان کرێکارێک لە کاتی کارکردندا کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (22ی ئابی 2022) دەڵێت، لە شارەدێی تەوێڵە لەکاتی کارکردندا کرێکاریکی کوردی رۆژهەڵات کەوتووەتە خوارەوە و لەدوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کرێکارەکە ناوی بەرزان ئەیوب یوسفە، تەمەنی 39 ساڵە و لەکاتی کارکردن لە خانویەک کەوتووەتە خوارەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە لە بنکەی پۆلیسی تەوێڵە کراوەتەوە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد کراوە.