ناس کورد-
کەمال کەرکوکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک - گەرمیانی پارتی و عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک پێشوازییان لە ژمارەیەک مامۆستای ئایینی کرد کە پەیوەندییان بە پارتییەوە کردووە و دەڵێن، پێشتر یەکێتی بوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نوێنەری ئەو مامۆستا ئاینییانە کە ژمارەیان 33 مامۆستایە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ میدیاکانی پارتی (22ی ئابی 2022) ڕایگەیاند، هۆکاری پەیوەندیان بەڕیزەکانی پارتیەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە شاری کەرکوک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان "هیچی پێناکرێت و کوردایەتی تەنها بە پارتی دەکرێت."
وتیشی، "خەباتێکی زۆرمان کرد لەناو یەکێتی، بەڵام بە شایستەی خۆمان ڕێزیان نەگرتین و مافی خۆمانیان نەدا، پاش کۆبوونەوەمان لەناو خۆماندا، ئەوپەڕی باوەڕمان هێناوە بە پارتی دیموکراتی کوردستان کە ڕێز لە بنەماڵە و ئاین دەگرێت."