گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵام چۆن؟!

ئەو تۆمەتبارەی 12 ساڵ لەمەوپێش کەسێکی لە سلێمانی کوشت ئەمڕۆ دەستگیرکرا

2022.08.22 - 17:38
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو تۆمەتبارەی 12 ساڵ لەمەوپێش کەسێکی لە سلێمانی کوشت ئەمڕۆ دەستگیرکرا

ناس کورد-

لەسەر دۆسیەی كوشتنی كەسێك لەساڵی 2010 ، تۆمەتبارێكی هەڵاتوو دەستگیركرا .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا (22ی ئابی 2022) دەڵێت، "ڕۆژی 16ی ئازاری 2010، لە گەڕەكی سەرچنار لە شاری سلێمانی كەسێك كوژرا و تۆمەتباری ڕوداوەكە هەڵات".

 

دەشڵێت، "هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای ئەوەی زانیاری لەسەر شوێنی تۆمار دەستكەوت كە لە دەرەوەی وڵاتەوە هاتۆتەوە و دانیشتوی قەزای فەلوجەیە، سەرەنجام توانرا ئەمڕۆ 22ی ئابی 2022 تۆمەتبار بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان دەستگیربكرێت و دانی ناوە بەتاوانەكەیدا كە بە پیلان كوژراوی لە قەزای كەلارەوە هێناوەتە سلێمانی و كوشتویەتی دواتر بەرەو ئەوروپا هەڵاتووە."

 

جەختیکردەوە کە "لە ئێستادا تۆمەتبار (أ، أ، خ - لەدایكبووی 1990) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراق ڕاگیراوە."