ناس کورد-
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت ئامادەیە و لە چەند رۆژی داهاتوودا خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچە ڕادەگەیەنرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ دووشەممە 22-8-2022، میدیاکانی نزیک لە پارتی لە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان بڵاویانکردەوە، بڕی 900 ملیار دینار بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت ئامادەیە و لە چەند رۆژی داهاتوودا، خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچە رادەگەیەندرێت و لە هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
ئەوەشی خستووتەڕوو، بەڵام پێشبینی دەکرێت جارێکی دیکە گرفتی دابەشکردنی مووچە لە سلێمانی هەبێت، چونکە هێشتا چەند بەڕێوەبەرایەتییەک و خانەنشینی پێشمەرگە لە سلێمانی مووچەیان وەرنەگرتووە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر لەم رۆژانەدا هەوڵێکی جیددی نەدرێت، مانگی داهاتووش گرفتی مووچە لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەبێت، چونکە بڕی 35 ملیار دینار لە داهاتی نێوخۆی پارێزگاکە کە دەبوو بۆ مانگی هەشت خەرج بکرێت، دەرهێنراوە بۆ مووچەی مانگی حەوت ئەمەش کێشەی کەمی پارە دروست دەکاتەوە.