گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئاگادارییەک لەبارەی دابەشکردنی مووچە

2022.08.21 - 22:50
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەک لەبارەی دابەشکردنی مووچە

ناس کورد- 

ئەمڕۆ بەهۆی کەمی پارە لە بانک نەتوانرا مووچەی هەموو خانەنشینانی پێشمەرگە دابەشبکرێت، بەڕێوەبەری بانکێکیش دەڵێت، بەردەوام دەبن لە دابەشکردنی مووچە و سبەی بەشێکی دیکەی خانەنشینان مووچە وەردەگرن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەگەرچی بڕیاربوو ئەمڕۆ مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش بکرێت، بەڵام لە پارێزگای سلێمانی بەهۆی نەبوونی پارە لە بانکدا بەشێکی زۆر لەو توێژە نەیانتوانی مووچەی مانگی حەوت وەربگرن.

 

لەوبارەیەوە ئاکۆ عومەر، بەڕێوەبەری بانکی کوردسات لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ئەو بڕە پارەیەی ئەمڕۆ بۆ مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە وەرمانگرت زۆر کەمبوو، تەنانەت بەشی چارەکێکی پێشمەرگەکانی نەکرد، بۆیە نەتوانرا مووچەی هەموویان دابەش بکەین."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بانک پێی وتووین، رۆژانە پارەمان بۆ دەنێرن بۆ ئەوەی هەر رۆژە و ژمارەیەک پێشمەرگە مووچە وەربگرن، سبەی کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ بڕە پارەیەکی دیکەمان بۆ دەنێرن و بەشێکی دیکەی خانەنشینان مووچە وەردەگرن."