گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’عێراق بەرەو پشێوی دەڕوات’’

ناوەڕۆکی دەستپێشخەرییەکەی هادی عامری ئاشکرا کرا

2022.08.21 - 22:35
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکی دەستپێشخەرییەکەی هادی عامری ئاشکرا کرا

ناس کورد- 

جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، ناوەڕۆکی دەستپێشخەریەکەی هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانێتی فەتح بۆ لایەنە عێراقیەکان ئاشکرادەکات، دەشڵێت، گەر دۆخەکە کۆنترۆڵ نەکرێت، عێراق بەرەو پشێوی دەڕوات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەریم شکور، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق (یەکشەممە 21-8-2022) بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، " بەپێی دەستپێشخەریەکەی عامری، دەبێت پەرلەمان کۆببێتەوە و حکومەت پێکبهێنرێت، دواتر لە ماوەی ساڵێکدا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجام بدرێت و ساڵی دووەمیش هەڵبژاردنی پەرلەمان بکرێت."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەر دەبێت پەرلەمان دابنیشێت و حکومەت پێکبهێنرێ، چونکە ئەم حکومەتە کاربەڕێکەرە و ناتوانێت پارە بۆ هەڵبژاردن خەرج بکات، کێشەکان دەبێت بەپێی یاسا چارەسەر بکرێن، ئەگینا عێراق بەرەو پشێوی دەڕوات."

 

جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی باسی لەوەشکردووە، ڕەوتی سەدر بەردەوام سەقفی داواکارییەکانیان بەرزتر دەکەنەوە، لەکاتێکدا چارەسەر تەنها گەڕانەوەیە بۆ گفتووگۆ، دەبێت بگەڕێینەوە بۆ یاسا و دەستور.

 

دەشڵێت، " چوارچێوەی هەماهەنگی بە نەرمی مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە دەکەن، لەکاتێکدا هێزی گەورە و کاریگەرن و لایەنگری زۆریشیان هەیە، نایانەوێت خوێن بڕژێ و پێکدادان دروست ببێت، دەیانەوێت بەنەرمی کێشەکان چارەسەر بکەن."

 

جەختیشیکردووەتەوە، "خوانەخواستە شتێکی بچووک ڕووبدات، بە ئاسانی دۆخەکە کۆنترۆڵ ناکرێت، تەنانەت ئەوانەش ناتوانن کۆنترۆڵی بکەن، کە سەرپەرشتی شەقام دەکەن."

 

 جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی پێیوایە، هێزەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی ئارام دەگرن، تا بتوانن کێشەکان بە پێی دەستور چارەسەر بکەن و دۆخەکە سەرنەکێشێت بۆ ئاڵۆزی.