گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

هۆشدارییەک لە بافڵ تاڵەبانییەوە بۆ ژمارەیەک ’’کەس و بەرپرس’’

2022.08.21 - 19:25
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارییەک لە بافڵ تاڵەبانییەوە بۆ ژمارەیەک ’’کەس و بەرپرس’’

ناس کورد- 

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ بەشێک لە دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی کۆبووەوە و ڕایگەیاند، "لەبەرامبەر ئەو كەسانەی یاسا پێشێل دەكەن و دەست بۆ زەوی و زار و موڵكی گشتی دەبەن، سڵ نەكەنەوە و چاوپۆشی لە هیچ كەسێك مەكەن لە هەر پلە و پۆستێكدا بێت."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوی نوسینگەی بافڵ تاڵەبانی: 

 

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەزگای دژەتیرۆر - CTG لە سلێمانی لەگەڵ دەزگای ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاریی ھەرێم، دەزگای ئاسایشی ھەرێم، سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەیی ھێزەکانی حەفتا، بەڕێوەبەرایەتی دەزگای دژەتیرۆر و ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان کۆبووەوە.

 

‏‎لە کۆبوونەوەکەدا ھەنگاوەکانی چەسپاندنی یاسا، جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگا بۆ رووبەڕووبوونەوەی پێشێلکارانی یاسا و ھەموو ئەو کەسانەی کاری نایاسایی ئەنجام دەدەن و موڵک و زەوی و زاری گشتییان داگیرکردووە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و دوایین پێشھاتە ئەمنییەکان و جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان تێدایە تاوتوێكرا.

 

‏‎سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە كۆبوونەوەكەدا باسی هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاسا و رووبەڕووبوونەوەی یاساشكێنانی كرد و وتی، لەبەرامبەر ئەو كەسانەی یاسا پێشێل دەكەن و دەست بۆ زەوی و زار و موڵكی گشتی دەبەن، سڵ نەكەنەوە و چاوپۆشی لە هیچ كەسێك مەكەن لە هەر پلە و پۆستێكدا بێت. هیچ كەسێك مافی بەكارهێنانی پۆست و ناونیشانی خۆی نییە بۆ شكاندنی یاسا. لە چەند رۆژی رابردووشدا بە دەستگیركردنی یاساشكێنان جارێكی تر سەلماندتان كەس لەسەروو یاساوە نییە، بۆ ئەمەش سوپاس و پێزانینتان ئاڕاستە دەكەم.

 

‏‎لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ ئاماژەی بە ئارامی و سەقامگیریی هەرێم كرد و وتی، بە هەمووشێوەیەك رووبەڕووی تیرۆریستان دەبینەوە و رێوشوێنە ئەمنییەكان توندتر دەكەینەوە. ئارامی و ئاسایشی كوردستان هێڵی سوورە و بەهەموو شێوەیەك دەیپارێزین

 

May be an image of 5 people, people sitting and people standing